لە خورماتوو ٣ پۆلیسی فیدراڵی بریندار بوون

خورماتوو -KDP.info/شەوی رابردوو له گه‌ڕه‌کی عه‌سکه‌ری قه‌زای خورماتوو یه‌کەیەکی پۆلیسی فیدراڵی له هەڵمەتێکی ئەمنیدا بۆ دەستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک گومان‌لێکراو دوای رووبەرووبونەوە لەگەڵیاندا، ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستدا و ٣ پۆلیسی تریش بریندار بوون، هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فیدراڵی که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەدای رایگه‌یاند: بەهۆی رووداوەکەوە کوژراو نەبووە، ته‌نیا سێ پۆلیس برینداربوون ئەویش لە دەرنجامی تەقینەوەی نارنجۆکێکی دەستی بووە، کە گومانلێکراوەکان بەناو پۆلیسەکان وەشاندبوویان، سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که له‌کاژێر شەشی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێکی تر پۆلیس گه‌مارۆی ماڵه‌که‌یان دایەوە و به‌ڵام که‌سه گومان لێکراوه‌کان له‌و کاتانە دا دا ماڵه‌که‌یان به‌جێهێشتبووه و تەنیا له‌ناو ماڵه‌که‌دا توانرا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا بگرێت .




