٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای عزەدین دەولە وەزیرانی تری عێراقییە دەست لەکار دەکێشنەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-تایبەت بەKDP.info   / وێرای  تاوتوێکردنی کشانەوەی گشتییان لە حکومەت، ٣ لە وەزیرانی لیستی عێراقییە نوسراوی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان خستۆتە بەردەم  سەرۆکی لیستەکەیان ئەیاد عەلاوی، سەرچاویەک  لە لیستی عێراقییە بە مسەلەی راگەیاند: چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ٣ لە وەزیرانی عێراقییە  کە پیکهاتوون لە عەبدولکەریم سامەرائی وەزیری زانیاری و تەکنەلۆژیای و عزەدین دەولە وەزیری کشتوکال و وەزیرێکی تری  کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بکرێت نوسراوی دەستلەکارکێشانەوی خۆیان داوەتە عەلاوی بەڵام دەولە پەلەی کردووە بەهۆی رووداوەکەی دوێنی موسڵەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند: سەرچاوەکە گوتیشی: لە دوو رۆژی داهاتوو لیستی عێراقییە کۆبوونەوەی خۆی بۆ تاوتوێکردنی کشانەوەی یەکجاریان لە حکومەتی عێراق سازدەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار