ئازاد جندیانی: چاره‌سه‌ركردنی ناهاوسه‌نگی شه‌راكه‌ت له‌حوكمڕانی میكانیزمی گونجاوی پێویسته
سلێمانی-KDP.info / وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك رایده‌گه‌یه‌نێت چاره‌سه‌ركردنی ناهاوسه‌نگی شه‌راكه‌ت له حوكمڕانی و بڕیارداندا میكانیزمێكی هاوبه‌ش و گونجاوی پێویسته‌و یه‌كێتی و پارتی ده‌توانن له‌سه‌ر رێكبكه‌وین.
ئازاد جندیانی له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی NRTله‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناهاوسه‌نگی شه‌راكه‌ت له حوكمڕانی رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌لێدوانه‌كه‌ی برای به‌ڕێزم كاك جه‌عفه‌ر ئیمنكی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ناوی ناوه هه‌بوونی كه‌موكورتی له‌شه‌راكه‌ت، پێیشیوایه ده‌بێ له سلێمانییه‌وه ده‌ستپێبكرێ نه‌ك له‌دهۆك، لای ئێمه مه‌بده‌ئی داننان به‌هه‌بوونی كه‌موكورتییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی گرنگ و بناغه‌یه، كه لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێزیشییان هه‌بوون و پێویستی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردوه، بۆیه ئێمه پێمانوایه چاره‌سه‌ركردنی ناهاوسه‌نگی شه‌راكه‌ت له حوكمڕانی و بڕیارداندا میكانیزمێكی هاوبه‌ش و گونجاوی پێویسته كه بڕوام وایه هه‌ردوولا ده‌توانین له‌سه‌ری رێكبكه‌وین




