ئەوروپا سزا دژی نۆ بەرپرسی ئێرانی دەسەپێنێت

ئێران - KDP.info/ به گوێره‌ى زانیاری چەند دیبلۆماتكارێكى رۆژئاوایی، یه‌كێتى ئه‌وروپا سزاى توندی به سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسى ئێران ده‌سه‌پێنێت له بەر ئەوەی مافه‌كانى مرۆڤیان له ئێران پێشێلكردووه.
وه‌ك ئه‌و دیبلۆماتكارانەی رۆژئاوا رایانگه‌یاندووە: هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌ورووپا له دانیشتنێكدا سزاى زۆر توند به سه‌ر سادق لاریجانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى دادوه‌رى ئێران و عزه‌توڵڵا زڕ غامى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنى حكوومه‌تى ئێران و حه‌وت گه‌وره به‌رپرسى دیكه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌سه‌پێنێت ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى له ساڵى رابردوو ئه‌و نۆ گه‌وره به‌رپرسه‌ى ئێران هه‌موو یاساكانى تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤیان پێشێل كردوون و به گوته‌ى دیبلۆماتكاران، یه‌كێتى ئه‌وروپا له لیستێكدا ناوى ئه‌و نۆ گه‌وره به‌رپرسه‌ى ئێرانى ئاماده‌كردووه كه سزاكانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت و دواتر به‌سه‌ر میدیاكاندا بڵاوده‌كرێته‌وه.




