موسڵ.. 3 خۆپیشانده‌ر كوژران و 7ى تریش برینداربوون

موسل - / ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی له هه‌مبه‌ر كاردانه‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی عه‌شیره‌تی جبور له شاری موسڵ خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو به‌هۆی شه‌ڕو پێكادانی نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران3 خۆپیشانده‌ر كوژران و 7ی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی ئه‌حراری شاری موسڵ توندوتیژی لێكه‌وتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و 7 كه‌شی تریش برینداربوون .
جێی باسه ئه‌و خۆپیشاندانه وه‌ك كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی حوسێن عه‌بید بەرپابوو، ناوبراو یه‌كێكه له سه‌رۆك هۆزه‌كانی عه‌شیره‌تی جبور و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجام دانی كاری تیرۆرستی ده‌ستگیركراوه .




