لە ژێر فشارەکانی جەماوەری شەنگال، فەرماندەی جەزیرە و بادییە لە دەڤەرەکە دەرکران

شەنگال- تایبەت بە KDP.info/ دوای ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ری شنگال به شه‌و و رۆژ له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی هاتنی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئه‌لجه‌زیره و بادیه به‌رده‌وام بوون؛ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له شنگال كشانه‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت کە لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی له نێوان خۆپیشانده‌رانی شەنگال و سوپای عێراق پێكهێنرا و به‌هۆی داكۆكیكردنی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌لجه‌زیره و بادیه؛ هەر ئه‌مڕۆ بەیانی دوایین سه‌رباز له ده‌ڤه‌ری شنگال كشایه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیداره‌ی شەنگال پیرۆزبایی له خه‌لكی ناوچه‌كه ده‌كات و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزیی خۆپیشانده‌رانیشی به‌رز نرخاند. هەروەها لە ژێر فشار و خۆڕاگری جەماوەری سەنگال و وڵاتپارێزی ئەو دەڤەرە فەرماندەی جەزیرە و بادییە لەدەڤەرەکە دەرکران.




