نوجیفی : مالیکی داڵدەی تاوانبارانی دژ بە خۆپیشاندەران دەدات

موسڵ - تایبەت بەKdp.info / دوای کوژرانی دوو خۆپیشاندەر و برینداربوونی ٤ی تر لە خۆپیشاندنەکانی ئەمرۆی پارێزگای موسڵ ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ پارێزگار و ژمارەیەک لەئەندامانی لیستی عێراقییە دا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، تاوانبارانی ئەو رووداوە تەسلیم بە دادگا بکات و سنورێکیش بۆ ئەو پێشلکاریانەی کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران کراوە دابنێت، نوجیفی گوتیشی : مالیکی تاوانبارنی دژ بە خۆپیشاندەر و یاسا داڵدەداو و پێوست دەکات هاوپەیمانی نیشتمانی بەدوای چارەسەری جددی بگرێت،هاوکات لە کۆنگرەکەدا وەزیری کشتوکاڵی عێراق عزەدین دەولە بەهۆی کوژران و برینداربوونی خۆپێشاندەران، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حکوومەتی عێراق راگەیاند.




