بەشار ئەسەد: سەرهەڵدانی دەوڵەتی کوردی لە ئان و سات دایە

دیمەشق-KDP.info/ بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی جمهوورییەتی تورکیا: لە دیداریکی لەگەڵ وەفدێکی پارتی گەلی کۆماریخواز کە سەردانی دیمەشقیان کردووە، بەشار ئەسەد سیاسەتەکانی دەوڵەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە بەرانبەر گۆڕانکارییەکانی سووریای بە هەڵە وەسف کرد. سەرۆکی رژیمی سوریا رایگەیاندووە:ئەردۆغان هەوڵ دەدات تا ئیسلام وەکوو بایەخ و ئامانجێکی هاوبەش بە شێوەی سیاسی بەکاربهێنیت و باسیشی لەوە کرد کە سەرهەڵدانی دەوڵەتی کوردی لە ناوچەکە لە ئان و سات دایە و کوردی باکووری سووریا و باکووری عێراق یەکیان گرتووە و هەر کات ئەگەری سەرهەڵدانی دەوڵەتی کوردی لە ئارادایە. ئەسەد ئەوەشی راگەیاندوە کە ئەردۆغان لە ٢٢ وڵاتەوە تیرۆریست بۆ سوریا رەوانە دەکات.




