٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانی کوردستان: تێپەراندنی بودجە لەدادگا یەکلا دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-Kdp.info/ فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان، تێپه‌ڕاندنی‌ بوودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراقی‌ ره‌تكرده‌وه‌‌و راشیگه‌یاند كه‌ له‌ دادگای‌ فیدڕالیدا تانه‌ له‌م تێپه‌ڕاندنی‌ یاساكه‌ ده‌دات، موئه‌یه‌د ته‌یب وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ له‌به‌رامبه‌ر "هه‌ڵوێستی‌ فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌‌و سووربوونی‌ له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ی‌ بوودجه‌ به‌بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ چه‌ندین پێشنیاری‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ مادده‌ی‌ 140‌و بوودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌‌و پاره‌ی‌ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كارده‌كه‌ن، راشیگەیاند: ئه‌م هه‌نگاوه‌ پێشینه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداره‌ له‌ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ سازانی‌ نیشتیمانی‌، كه‌ له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌‌و عێراقی‌ نوێی‌ له‌سه‌ر بونیادنراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار