بەبۆنی ٨ مارس گوڵ بەسەر ئافرەتان دابەشکرا

کەرکوک-KDP.info/ له بازاری ره‌حیماوە و شۆریجه به سه‌دان چەپکە گوڵ به بۆنه‌ی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە به‌سه‌ر ئافرەتانی شاری کەرکوک دابەشکرا، رێکخراوە جۆربەجۆرەکانی ئافرەتان لەشاری کەرکوک لە شه‌قامی ره‌حیماوە و شوریجه‌ی ئەو شارە به سه‌دان چەپکە گوڵیان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی هه‌شتی مارسەوە به‌سه‌ر ئافرتانی شارەکە دابه‌ش کرد و له لایه‌ن ئافرەتانی شارەکەوەش به که‌یف خۆشی و گەرمو گوریەوە پێشوازیان لێ‌کرا. لە گەڵ هاتنی ٨ مارس رۆژی جیهانی ئافرتان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان چالاکی جۆراوجۆر لەلایەن رێکخراوکانی ئافرتان و کۆمەلگەی مەدەنییەوە سازکران.




