٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موسڵ.. ژمارەیەک خۆپیشاندەر بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-KDP.info/ بە گوڵەی هێزەکانی پۆلێس و سوپای عێراق ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون و دەنگۆی کوژرانی خۆپیشاندرێکش هەیە. ئەمرۆ کاژێر ٢ ی پاش نیوەرۆ هەینی لە گۆرەپانی ئەحراری موسڵ بە ئامانجی بڵاوە پێکرنیان هێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیسی شارەکە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردو بە هۆیەوەش ژمارەیەک خۆپێشاندەر برینداربوون و بینەرێکی رووداوەکەش بە مەدا پرێسی راگەیاند : یەکیک لە بریندارەکان لەسەرە مەرگ بووە و بەهۆی بەریەککەوتن و پێکدادانی جەماوەری،نەزانراوە دەرنجامی زیانەکان بە تەواوی چەند بووە. خۆپێشاندانەکە هاوکات بووە لە گەڵ تەواو بونی نوێژی هەینی لەو پارێزگایەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار