كۆتایی هەفتەی داهاتوو كۆنفرانسی جینۆسایدی كورد بە بەشداری 150 كەسایەتی جیهانی بەرێوەدەچێت

هەولێر- KDP.info/ سەرچاوەیك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكروانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: كۆتایی هەفتەی داهاتوو كۆنفرانسی جینۆسایدی كورد لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت كە زیاتر لە 150 كەسایەتی جیهانی بۆ بەشداری كردن بانگهێشت کراون .
فواد عوسمان راگەیاندووه: لەو كۆنفرانسەدا كە دووەمین كۆنفرانسە لە سەر جینۆساید دەبسەترێت، بڕیارە رۆژی 14 ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر بەرێوەبچێت، جگە لە لایەنە پەیوەندارەكانی ناو هەرێم، تا ئێستا زیاتر لە زیاتر لە 150 كەسایەتی جیهانی بۆ بەشداریكردن بانگهێشت كراون.
هەروەها كۆنفرانسەكە ماوەكەی یەك رۆژە و تێیدا لێكۆڵینەوە و وتار لەسەر لایەنی یاسایی و راگەیاندن و ئەكادیمی تایبەت بە پرسەكە پێشكەش دەكرێن و رۆژی دواتر واتە 15 ئازار بە یاوەری بەشداربووان سەردانی مۆنۆمنێتی شەهیدان لە كەسنەزانی هەولێر دەكرێت و بۆ رۆژی دواتر بۆ بەشداریكردن لە یادی بیست و پێنج ساڵەی كیمیابارانی هەڵبجە سەردانی ئەم شارە دەكرێت.




