٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەئەنجامی تەقینەوەیەک لەناحیەی باشوک ١١کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

موسل - تایبەت بەkdp.info/ سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئێوارەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێکی بۆبمرێژکراو لە ناحیەی باشوکی سەر بە پارێزگای موسڵ تەقیەوە، لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست و١٠کەسی دیکەش برینداربوون.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەو کەسانەی لەو تەقینەوەیە بۆنەتە قوربانی کوردن.

ناوبراو رونیشیکردەوە، مەبەست لەم تەقینەوەش ئەوەیە کە ھەڵبژاردنەکان نزیکبۆنەتەوە، بۆ ئەوەی ترس لەناو خەڵکی ناوچە کوردییەکان دروست بکەن، تاکو نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام ئەمە کاریگەری نابێت لەسەر کوردی ئەو ناوچانە.

هەواڵی پەیوەندیدار