ئەشواق جاف:ئەمڕۆ سەلمێنرا کە حکوومەتی عێراق بەرەو دیکتاتۆری ھەنگاو دەنێت

بەغدا- تایبەت بەkdp.info/ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراقێ لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoرایگەیاند: لیستی دەولەتی قانون پڕۆژە یاسای بودجەی بەویستی خۆی پەسەند کرد، بێ ئەوەی گوێ بە پێکھاتەکانی دیکە بدات، ئەمەش خۆ فەرزکردنی زۆرینەیە بەسەر کەمینە.
ئەشواق جاف گوتیشی: ئەو کارەی لیستی دەولەتی قانون کردی پێچەوانەی دەستورە، چونکە دەستور لەسەر بنەمای تەوافق دامەزراوە، بەڵام لیستی دەولەتی قانون سەلماندی کە لە عێراق دیموکراسی نییە.
جاف ڤونیشیکردوە، ئەمڕۆ بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان سەلمێنرا کە حکوومەتی عێراق بەرەو تاکڕِەوی و دیکتاتۆریەت دەچێت.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە بێ بەشداری کورد و لیستی عێراقییە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی پەسەند کرد و داواکارییەکانی کوردیش لەبەرچاو نەگیرا.
بڵند ئیبراھیم




