٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لوقمان عەبدولقادر: لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی ھەرێم چوار برینداری دیکە ڕەوانەی ئێران کراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی ھەڵبجە بەkdp.infoڕاگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد ئێمە توانیمان لەنزیکەوە لەگەڵی دانیشین و یاداشتێکمان پێشکەشی کرد کە ژمارەیەک داواکاری تێدا بوو، لەوداواکارییانە ناردنە دەرەوەی بریندارانی کیمیابارنکردنی ھەڵبجە بوو و دیارە ئەو کاتەی سەرۆک بارزانی سەردانی پارێزگای سلێمانی کردبوو ئەولیژنەی بریندارەکانی بینیبوو 69برینداری دیاریکردبوو کەباری تەندروستیان زۆر خراپە و پێویستیان بەدەرەوە ھەیە بۆ چارەسەری، بۆیە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بیخاتە ژێرچاودێری خۆی و بەردەوام چاودێریان بکات و خۆشبەختانە تائێستا ئەوبەڵێنە لەبواری جێبەجێکردن دایە.

لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: لەو69بریندارە 47کەسیان چاندنی گلێنەی چاویان بۆ کراوە و بەردەوام سەردانی دکتۆر دەکەن، بەڵام بەداخەوە بەھۆی گرانی نەخۆشییەکەیان پێویستە بەردەوام چاودێریان بکرێت و دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمیش ئەم ئەرکەی لەئەستۆ گرتووە و نەخۆشەکان بەردەوام ھەم بۆ بینین و ھەم بۆ نەشتەرگەرییەکان سەردانی ئێران دەکەن.

عەبدولقادر ڕونیشیکردەوە، دوێنێش چەند بریندارێکی دیکە کە ژمارەیان چوار برینداربوو سێیان چاندنی گلێنەی چاویان بۆ کرابوو بۆ بینینی دکتۆر سەردانی ئێرانیان کردووە و خۆشبەختانەش لەلایەن نوێنەراتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازیەکی گەرمیان لێکراوە و بودجەی ھاتن و چونیشیان لەسەر سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانە و کار ئاسانی بەرێکردنیان لەئەستۆی ئێمەدایە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار