٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: ناتوانین ئەوەی لەشنگال ڕوویداوە ناوی نێین کێشە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoڕاگەیاند: سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەئارادایە، بەڵام ماوە کاتی بۆ دیاری بکرێت و کەی گونجاو بێت ئەم سەردانە ئەنجام دەدرێ.

سەفین دزەیی گوتیشی: مەبەستی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا تەنھا بۆ بودجەونەوت نییە، بەڵکو کۆمەڵێک دۆسییەی سیاسی ھەیە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێ، چونکە دوورە پەرێزی کێشەکان چارەسەر ناکات، بۆیە ئەم سەردانە ئەنجام دەدرێ و تەنھا ماوە کاتی بۆ دیاری بکرێت.

سەبارەت بەھاتنی لەشکری عێراق بۆ شنگال دزەیی گوتی: بەپێی زانیارییەکانی ئێمە بەو شێوەیە نییە کە باسی لێوەدەکرێ کە ھێز ھاتووە، چونکە مانگی حەوتی پار ساڵ ھێز ھاتوو و ڕێگریشی لێکرا و رووبەرووبوونەوەش دروست بوو ئێستاش ئەگەری ئەوە ھەیە، بەڵام ئەوەی پێش دوو رۆژ ڕویدا بەم شێوەیە نەبوو کە لەڕاگەیاندن باسی لێوەکرا ھێز چوو و گرژی پەیدابووە ھیچ گرژیەک دروست نەبووە، چونکە ھەڵوێستی سیاسی ھەرێمی کوردستان زۆر ڕوونە لەوبارەیەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ناتوانین ناوی بنێین ئەمە کێشەیە، بەڵام ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە روونە و ئێستاش ئەمە یەک لایی بۆتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار