٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ جارێكی تر دەوڵەتی یاسا پێنشیاری كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانی كرد بەڵام دووبارە شكستی هێنا

سەرچاوە: KDP.info

 بەغدا- تایبەت بە KDP.info / بەپێی گوتەی ئەندامێكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ جارێكی تر لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی هەڵسان بەكۆكردنەوەی 50 واژوو بۆ كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، بەڵام دووبارە وەكو دوێنێ شكستی هێنا.

 د. رەوەز مەهدی خۆشناو لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆkdp.infoگوتی: هەرچەندە لەرابردوودا چەند جارێك هەوڵیانداوە بۆ كەمكردنەوەی بەشە بودجە، بەڵام دوێنێ لیستی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانەی دانیشتنەكەی پەرلەمان پێشنیاری كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانیان لە %17ەوە بۆ لە % 13 ی بودجەی گشتی عێراق كرد بەڵام دەنگی پێویستی نەهێناو بڕیاردرا بە هێشتنەوەی بەشە بودجەكە وەك خۆی و بەزۆرینەی دەنگ پەسەندكرا.

گوتیشی: ئەمڕۆش دووبارە ئەندامانی دەوڵەتی یاسا هەڵسان بە كۆكردنەوەی 50 واژوو بۆ كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بەڵام دووبارە ئەو هەوڵە شكستی هێنا و وەكو خۆی و لە %17 مایەوە، ئەو كوتلانەی كە دەنگیان بۆ كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستاندا بریتین لە كوتلەی (عێراقیەی بەیزا، عومەر جبوری، بەشێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی نیشتمانی).

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار