٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رەوەز مەهدی خۆشناو: حكوومەتەكەی مالیكی بەئاشكرا دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بە KDP.info/ بەهۆی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی بودجە بەبێ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی بڕی پارەی كۆمپانیاكانی نەوت و دابینكردنی چەند مافێكی تری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەلایەن لیستی هاوپەیمانی نیشتمانییەوە لە پەرلەمان عێراق كوتلە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق نیگەرانن و بڕیاریانداوە تاوەكو داواكانیان جێبەجێ نەكرێت بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق بكەن.

د. رەوەز مەهدی خۆشناو ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ kdp.infoگوتی: پێویستە سەرجەم كوتلە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستێكی روون بنوێنین لەبەرانبەر ئه‌و پێشێلكاریانەی كە دەوڵەتی یاسا بەرانبەر بە كورد ئەنجامی دەدات، چونكە حكوومەتەكەی نوری مالیكی بەهەموو شێوەیەک مافی لایەنەكانی دی دەخوات و بەئاشكراش دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكات .

ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی لیستەكانی دی پەرلەمانی عێراق گوتی: ئەوەی دوێنێ لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمان كە تایبەت بوو بە پەسەندكردنی بودجەی عێراق بریتی بوو لە هاوپەیمانی نیشتمانی بەتەواوی ئەندام و كوتلەكانییەوە، بەڵام لە لیستی عێراقییە ئەو ئەندامانە بەشداریان كرد كە كەوتوونەتە ژێر كاریگەری پاداشتە داراییەكانی دەوڵەتی یاسا و بەهەمان سیاسەتی دەوڵەتی یاسا كاردەكەن، بەڵام بەشێوەیەكی فەرمی لیستی عێراقییە بەشداری نەكرد تەنیا ئەو چەند كەسە نەبێت كە ماوەیەكە رایان گۆڕیوەو ئێستا لەگەڵ لیستی دەوڵەتی یاسان.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار