٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سوێدی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ 7-3-2013 هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بە یاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب، پێشوازی كرد لە شاندێكی بالای وەزارەتی دەرەوەی سوێد كە پێكهاتبوو لە بیورن لویرڤال بەرپرسی بەشی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی سوێد و یورگن لیندسترۆم بالوێزی سوێد لە عێراق و لویس كالای جێگری بالوێزی سوێد لە بەغدا و بەرپرسی نووسینگەی بالوێزخانەی سوێد لە هەرێمی كوردستان، و غوفران ئەلنەداف جێگری بەرپرسی بەشی رۆژهەلاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی سوێد.

شاندی ناوبراو خوشحالی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشكەوتنەی كە هەرێمی كوردستان بە خۆیەوە بینیەوە و ئاماژەیان بە گرنگی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد و هیوایان خواست كە ئەم پەیوەندیانە پێشكەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

هێمن هەورامی وێرای بە خێرهینانی شاندەكە ئاماژەی بە گرنگی سوێد دا، بۆ پەیوەندییەكانی لەگەل هەرێمی كوردستان و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە زیاتر گەشە بكات و داوای كرد كە ئاستی نووسنگەی بالوێزخانەی سوێد لە هەرێمی كوردستان بەرز بكرێتەوە بۆ كونسۆلخانەی گشتی.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بە تێروتەسەلی باسی تێروانین و هەڵویستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ شاندی میوان لە مەڕ ڕەوشی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و پەیوەندی پارتی لەگەڵ ئەو لایەنانە كرد.

سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان باسیكی پۆختەی بەرەو پێشەوە چوونی پرۆسەی دیموكراسی و بنچینەكانی دامەزراندنی دامەزراوە دەستووریەكان و ژیانی فرەحزبی و پێكەوەژیانی بواری بژێوی و پێشكەوتنە هەمەجۆرەكان كرد.

سەبارەت بە بارودۆخی توركیا ئەوەی خستەڕوو كە پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری لە پروسەی دیالوگ و ئەو هەولانە دەكات بۆ كوتایی هێنان بە شەڕ و هێنانی ئارایی چارەسەری دۆزی كورد دەدرێت.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی سەبارەت بە قەیرانی سوریا گوتی: ئێمە رێز لە بڕیاری گەلی سوریا دەگرین بۆ ئاییندەی ولاتەكەیان و پیوێستە لە هەر گۆڕانێك مافی گەلی كورد و دیموكراسیەت زامن بكرێ.

 سەبارەت بە قەیرانی سیاسی لە عێراقدا و ئەو ئالوزیانەی لە نێوان بەغدا و هەرێمدایە، هێمن هەورامی تیشكی خستە سەر هۆكارەكانی دروست بوونی ئەم كێشەیە كە ئەویش پابەندنەبوونی لایەنەكانی دیكەیە بە دەستوور و رێككەوتنی هەولێر و دووپاتی پابەندبوونی پارتی بە دەستوور و رێككەوتنامانەی كرد كە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە لە ئارادان.

هەواڵی پەیوەندیدار