٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران .. ٥ هاوڵاتی کورد دەستگیر کران

سەرچاوە: KDP.info

پاوە -تایبەت بەKDP.info  / سێ هاوڵاتی بەناوەکانی بەختیار رەسوڵ کە خەڵکی شاری پاوەیە و موختار ئەحمەد و ستار ئەحمەد کە خەڵکی گوندی خانەقان بە بێ دیاریکردنی هۆکارەکانیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە دەستگیرکران، ئەو سێ‌ هاووڵاتییە دوو رۆژ دوای دەستگیرکرنیان بۆ بەندیخانەی شاری پاوە گواستراونەتەوە، چەند رۆژێکی پێش ئێستاش کەیهان عەزیزی و داود غەفاری کە دوو چالاکوانی فەرهەنگی شاری پاوەن، لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دواترێش دەسبەسەر کران، ئەو دوو هاووڵاتییە وەک زانراوە لەدەرنجامی پەرچەکردار و بێ‌حورمەتیی کردنیان بەرامبەر بە مەلا قادر قادری ئیمام جومعەی پاوەوە دەستگیرکراون و بە گوتەی کەسانی ئاگاداری رووداوەکەش، رەوشی تەندروستی کەیهان عەزیزی لەبەندیخانەکانی ئیتلاعاتدا تێک چووە دواتر بەو هۆیەوە رەوانەی بەندییخانەی شاری پاوە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار