دوو نەخۆشخانە لە کەرکووک دەکرێنەوە

کەرکووک -تایبەت بەKDP.info/ بە مەبەستی بەتەنگەوە چوونی تەندروستی دانیشتووانی شارەكە و دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ دانیشتووانی گەڕەكە نوێیەكان، فەرمانگەی گشتی تەندروستی كەركووك، نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە منداڵان و ئافرەتان دەكاتەوە، هەواڵنێرمان لە بەرێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستی كەركووكی گواستەوە، کە فەرمانگەكەیان، بڕیاری داوە، لە دوو ناوچەی جیای كەركووك، دوو نەخۆشخانە بە بڕی ٢٢ ملیار دینار بكاتەوە كە یەكێكیان تایبەتە بە منداڵان و ئافرەتانی شارەكە، روونیشیكردەوە، کە یەكێك لە نەخۆشخانەكان 200 قەرەوێڵەییە و لە گەڕەكی (گورگەچاڵ) دەكرێتەوە و تایبەتە بە منداڵان و ئافرەتان و نەخۆشخانەی دووەمیش لە گەڕەكێكی دیكەی شارەكە دەكرێتەوه و 496 قەرەوێڵەییە و لەو نەخۆشخانەیەش بەشێك تایبەت كراوە بە منداڵان و ئافرەتان.




