ئەشواق جاف: لیستی دەولەتی قانون سەلماندی کە ھیچ باوەرِێکی بەیاسا و دەستور نییە

ھەولێر- تایبەت بە kdp.info/ ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: دوێنێ لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی و بەتایبەت لیستی دەولەتی قانون بەلگەیەکی بە ھێزی بة ھەموو پێکھاتەکان دا کە عێراقی ئەمڕۆ عێراقێکی دیموکراسی نییە و ھەروەھا ھیچ باوەرِێکی بە یاسا و دەستور نییەو تەنیا بڕوای بە تاکرِەوی ھەیە، لە بەر ئەم ھۆیەش کوتلە کوردستانییەکان وەک رةخنەیەک لە بەرامبەر ئەو سیاسەتەی لیستی دەولەتی قانون بەکاری دێنێت، بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان کرد لەبارەی بودجە.
ئەشواق جاف گوتیشی: دواکاری ھەموو لایەنەکانی جێبەجێ کرد، تەنیا دواکاری کورد نەبێت، بۆیەش لیستی عێراقییە لە گەڵ ئێمە بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کرد.
جاف رونیشیکردةوە، سەرەڕای ئەوەی گفتوگۆ لە نێوان کورد و لیستی دەولەتی قانون بەردەوامە، بەڵام ئەمڕۆش ئەستمە لیستی دەولەتی قانون سیاسەتی خۆی بگۆرێت و بەداواکاری کورد رازی بێت، ھەر بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکان.
ناوبراو راشیگەیاند: بڕیارە سکاڵا لەدادگای فیدرالی تۆمار بکەن ئەگەر بەم شێوەی ئێستا بودجە تێپەرێندرێت، بەڵام گەشبینیم لە بەرئەوەی زۆرینەی بڕیارەکانی دادگای فیدرالی لە رابردوو ئەندامانی پەرلەمان پێی رازی نەبوونە.
بڵند ئیبراھیم




