بۆ ئەوەی زاواکەی ببێت بە پارێزگار پارە دەبخشێت

عێراق -تایبەت بەKDP.info/ سەرۆک وەزیرانی عێراق پارە دەبەخشێتە پیاوانی عەشایری بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، سەرچاوەیەکی نزک لە نوری مالیکی کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بە شەت عەرەبی راگەیاند: مالیکی بۆ هەر سەرۆک عەشیرەتێکی ئیسناد بری ٣٠٠ هەزار دیناری داوە و لە پێناو دەنگدان بە زاوەکەی یاسر عەبد سەخیل بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە پارێزگەی کەربەلا . ئەوەش ئاشکرا کراوە کە مالکی پارەیەکی زۆری تەرخانکردوە بۆ زاوەکی یاسر تا لە قۆناغی داهاتودا پۆستی پارێزگاری کەربلا بەرێوە ببات، دوای ئەوەی مالیکی کورەکەی ئەحمەد کردۆتە بەرێوەبەری نوسینگەکەی پانتای دەسەڵاتی خانەوادەکی لە حکومەتی عێراق فراوان کردووە




