ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدهکاتەوە

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoڕاگەیاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێبکاتەوە.
د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: ئێستا 50پڕۆژە یاسا لەپەرلەمانی کوردستان ھەیە وھەندێکی ڕاپۆرتی لەبارەوە ئامادەکراوە و ھەندێکیشی تا ئێستا ڕاپۆرتی بۆ ئامادە نەکراوە لەلایەن لیژنەکانەوە.
وەرتی ڕونیشیکردهوە، پێویستە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان زیاتر گرنگی بەو پڕۆژە یاسایانە بدات وبیخاتە بەڕنامەی کارەوە بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە ھەیە لەوانەش پرۆژە یاسای کەمئەندامان وخانەنشینان وفەرمانبەران.
ناوبراو ڕاشیگەیاند:ئەگەر ھەلبژاردنەکان لەوادەی خۆی ئەنجام بدرێت ئەمە دواخولی پەرلەمان دەبێت وپێویستە گرنگی بە ویاسایەنە بدرێت کە ڕەھەندی نشتیمانیان ھەیە، لەوانەش ھەموارکردنەوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان وپێکھێنانی کۆمسیۆن.
بڵند ئیبراھیم




