شه‌وی رابردوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کاروانچییه‌ک بووە قوربانی

کوردستان -تایبەت بەKDP.info/ نیوه شه‌وی رابردوو له سنوره کوێستانییه‌کانی (باژێری)سه‌ر به قه‌له‌ره‌شێی شاری سه‌رده‌شت، مینێک به وه‌ڵاغی یه‌کێک له کاروانچییه‌کاندا ته‌قێییه‌وه و وێرای کوژرانی وڵاغه‌که پارچه‌کانی مینه‌که به‌ر کاروانچییه‌که ده‌که‌وێ و زۆر به سه‌ختی بریندار ده‌بێ، کاروانچییه برینداره‌که به عه‌بدوڵا سه‌ره ناسراوه و پاش برینداربوونیشی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ رەوانەکراوە، بێنەرانی رووداوەکەش رایانگه‌یاند: که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی کاروانچییەکە به سه‌ختی برینداره و پارچه‌ی زۆری مینی به‌رکه‌وتووە، ئه‌وه ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی چاوه‌کانیشی هه‌یه، به درێژای سنوری رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان مین گوزاری کراوه و مینه‌کان بۆ شه‌ڕی ئێران و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه و کۆماری ئیسلامیش له چوارچێوه‌ی توندکردنی مه‌رزه‌کان دیسان مینی تریشی چاندۆته‌وه و ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر کاسبکار ده‌بنه قوربانی.




