د. دیندار زێباری: ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین كە پەنابەران بە زۆری بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق و كوردستان

د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی لە بەرێز خاتوو لێنی ڤان گۆر بەرپرسی رێكخراوی مهت ویرك تروگكیرMBTهۆڵەندی كرد كە تایبەتە بە رەوشی پەنابەر و ڕەوەندی كوردی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا كە چالاكیان لە 42 وڵاتدا هەیە.
خاتوو لێنی ڤان گۆر بەرپرسی رێكخراوی مهت ویرك تروگكیرMBTخۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو پێشكەوتنە بەرچاوەی كە لە هەرێمی كوردستان بەدی دەكرێت و هەرێمی كوردستانی بەجیا لەبەشەكانی دیكەی عیراق بە هەرێمی سەقامگیری وەسف كرد كە ئاوارەكانی ناوخۆی عێراق و پەنابەری وڵاتانی دراوسێ بۆ سەلامەتی ژیانیان ڕووی تێ دەكەنهەروها باس لە چۆنیەتی یارمەتی دانی ڕەوەندی كوردی لە وڵاتانی ئەوروپا كرا و لە هەمان كاتدا باس لە كێشەكانی پەنابەرانی كورد كرا لە دەرەوی ولات. خاتوو لێنی ڤان گۆر هەروها سەرسامی خۆی دەربڕی بەو بووژانەوە بەرچاوەی هەرێمی كوردستان بەخۆوە دەبینێت و خۆشحاڵە لە هەرێمی كوردستانە و لەلایەكی دیكەوە، پێویستە كوردستانیانی دەرەوە رۆڵیان هەبێت بۆ بەگەڕخستنی تواناكانیان لە وڵاتی دایك.
لەلایەن خۆیەوە، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە جەخت لەوەی كرد كە پەنابەری كوردەكان لە وڵاتانی ئەوروپا یان لە هەر وڵاتێكی تر بن ئەوا ئەزموون و شارەزاییەكی باشیان هەیە لە بواری جۆرا و جۆردا و ئێمە باوەشمان كراوەتەوە بۆیان هەروەها باوەشمان كراوەتەوە بۆ ئەوانەی تریش چونكە كوردستان وڵاتی خۆیانە, بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین كە ئەو پەنابەرانە بە زۆری بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق و كوردستان، پێویستە گەڕاوەكان بەخۆیان بڕیاربدەن و گەڕانەوەیان خۆبەخشانە بێت بۆ كوردستان. هەروەك ئاگادارن لە كوردستان پەنابەری زۆر هەیە لە وڵاتە دراوسێكانەوە و ئاوارە ناوخۆییەكانی زور بەخۆوە گرتووە.




