٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

2 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هه ولێر- تایبەت بەKdp.info/ پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ لەوەرزی بەهار و نەورۆزدا دوو ملیۆن گەشتیار رووبكەنە سەیرانگەكان و حكومەتیش لیژنەیەکی پلاندانانی ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە پێكدەهێنێت، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان مەولەوی جەبار رایگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت لە وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز 2 ملیۆن گەشتیار لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم روو لە شوێنە گەشتیاریەكانی هەرێم بكەن و لەم بارەیەوەش هەڵمەتێكی فراوانی هۆشیاری ژینگەیی و گەشتیاری ئەنجام دەدرێت وهەروەها وەفدێكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم بریاریانداوە لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ دانانی پلانێك بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز تا بەسەر گیرو گرفتەکان زاڵبن.

هەواڵی پەیوەندیدار