فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی:هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت که‌رکوک له‌ئه‌نجامدا ببێته به‌شێک له هه‌رێمی کوردستان

نووسه‌ر و رووناکبیری کورد "فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی" ده‌ڵێت، تورکمان ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندیی دایه له‌گه‌ڵ کوردا به یه‌ک لیست له که‌رکوک دابه‌زێت له به‌رامبه‌ریشدا کورد پێویسته هه‌ندێک ئیمتیازاتی بداتێ له ئیداره‌ی شاره‌که ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانیش زۆرینه‌یه‌کی باش بهێنن ئه‌وا شاره‌که یه‌کلایی ده‌بێته‌وه به‌ره‌و کوردستان و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت که‌رکوک له‌ئه‌نجامدا بکرێته به‌شێک له هه‌رێمی کوردستان چونکه زانیویانه کورد ده‌ست له‌و شاره هه‌ڵناگرێت.
فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: "ره‌نگه ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌زۆر ئاسان نه‌بێت ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌نییه که نابێت به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا بارودۆخی عێراق له‌وه ده‌رچووه که ته‌نها به‌ده‌ست عێراق بێت به‌ڵکو چه‌ندین ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی وه‌کو ئه‌مریکا و ئه‌وورپا یاخود ئێران و سعودیا و تورکیا و ده‌وروبه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان له‌ناویدا هه‌یه و خۆشیان به‌خاوه‌نی ده‌زانن."
کاکه‌یی گوتی: "دوو رێگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که‌رکوک بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان: یه‌کێک له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه که به‌زۆره، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌باشی بیری لێبکرێته‌وه و بتوانیت جێبه‌جێی بکه‌یت چونکه مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌یت و سه‌رنه‌که‌ویت ئه‌نجامه‌که‌شی زۆر خراپتر ده‌بێت له‌وه‌ی هیچ نه‌که‌یت."
ئاماژه‌ی دا: "هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت که‌رکوک له‌ئه‌نجامدا بکرێته به‌شێک له کوردستان ئه‌گه‌ر وه‌کو هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆکیش نه‌بێت به‌ڵام به‌شێوه‌ک له‌شێوه‌کان له‌ژێر نفوسی کوردستان بێت، ئه‌وه‌ش هه‌ندێک سه‌رنجی ده‌وێت و له‌ژێر بازنه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌رناچێت به‌ڵام ره‌نگه نیوه‌ی سه‌ر به به‌غدا بێت و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی له‌سه‌ر کوردستان بێت ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌شی خۆی زیاد بکات."
فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی هۆکاره‌کانی گه‌ڕانده‌وه بۆ، "کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه ئه‌مریکا و ئه‌وروپا گه‌یشتوون به‌و رایه‌ی که‌وا کورد ده‌ستبه‌رداری ئه‌و شاره نابێت و هه‌رکاتێکیش بێت ده‌یه‌وێت که‌رکوک و شوێنه‌کانی دیکه‌ش وه‌ربگرێته‌وه، له‌ئێستادا تورکیاش هاتۆته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تیی کورد بکات ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریی ئه‌رێنیی ده‌بێت چونکه لایه‌نێک له لایه‌نه‌کان که هه‌میشه کۆسپت بووه تورکیا خۆی بووه له رێگه‌ی تورکمانه‌وه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "تورکیا له‌وه تێگه‌یشتووه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کورد بێت باشتره و ئه‌گه‌ر بێت و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوو کورد و تورکمان به‌یه‌ک لیستی هاوبه‌ش دابه‌زن و هه‌ندێک ئیمتیازات به تورکمان بدرێت له ئیداره‌ی شاره‌که که شێتێکی پێویسته له سیاسه‌تدا، ئه‌وکات ره‌نگه ئێمه بتوانین زۆرینه‌یه‌کی وه‌ها به‌ده‌ست بهێنین که‌وا ئیتر شاره‌که یه‌کلایی بێته‌وه به‌ره‌و کوردستان و تورکیاش به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌یه له‌وه‌دا پشتگیریی شتی واش ده‌کات به‌هۆی پێویستیی به نه‌وت."




