٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق: پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان خواستێكی ئەم قۆناغەیە

سەرچاوە: KDP.info

هه ولیَر- KDP.info / فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیكرد لە بەرێز ماسیمۆ مارۆتی باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عیراق و سیمۆنی دی سانتێ بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە هەرێمی كوردستان .
 لە دیدارێكدا باڵێۆزی نوێی ئیتاڵیا ڕایگەیاند" پێش بیست ساڵ وەكو دیپڵۆماسێك لە عیراق كارم كردووە و ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵم جارێكی دیكە گەڕامەوە بۆ عیراق و بۆ یەكەم جار سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەم، دەربارەی ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان گوتی" هاتووین بەمەبەستی بەدواداچوون سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكانی دا وچونیەتی پتەوكردنی ئەم پەیوەندیانە و راشیگەیاند: پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان خواستێكی ئەم قوناغەیە و ئێمە كار دەكەین لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی نووسینگەی باڵیۆزخانەكەمان بۆ كونسوڵگەری گشتی بەمەبەستی زیاتر پێش كەشكردنی خزمەت و پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەرفراوانكردنی بازنەی هاوكاری لە بوارەكانی بازرگانی و ئابووری و زانستی و كلتووری دا ، باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەش دا كە كۆمپانیەكانی ئیتاڵیا خوازیارن بە رێژەیەكی باشتر بێنە هەرێمی كوردستان و بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانكرنەوە و وەبەرهێناندا بكەن.
لەلایەن خۆیەوە فەلاح مستەفا بەناوی حكومەتی هەرێم بەخێرهێنانی باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عیراق كردو پیرۆزبایی لێیكرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی تازەی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارە نوێیەكەی دا و پشتگیری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عیراق دووپاتكردەوە و گوتی: ئێمە بە گرنیگیەوە دەڕوانینە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتی ئیتاڵیا و خۆشحاڵین بە زیاتر بەرزبوونەوەی ئاستی ئەم پەیوەندیانە لە تەواوی بوارەكاندا.
هەروەها بەرێزیان ئەم هەنگاوەی حكومەتی ئیتاڵیای لەم قوناغەدا بەگرنگ زانی كە دەبێتە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی ئاستی پەیوەندی و پێش كەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاوڵاتیانی هەردوولا .
  گرنگی رۆڵی یەكێتی ئەوروپا و UN  كرد بۆ هاوكاریكردنی لایەنە سیاسییەكانی عیراق بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆ قەیرانی سیاسی وڵات ، هەروەها رەوشی سوریا و بارودۆخی پەنابەرانی سوریا تەوەرێكی تری دیدارەكەبوو .

هەواڵی پەیوەندیدار