سوپا لە ناوچەی چەلێ 90 هەزار مینی داناوە

توركیا- KDP.info/ بەرپرسێكی سوپای توركیا كە ماوەی چەند مانگێكە بە هۆی كۆژرانی حەفت سەربازی سوپای ئەو وڵاتە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێكدا دەستگیر كراوە، لە بەردەم دادوەری دادگای سەربازیدا رایگەیاند كە دانانی مینەكان لە ناوچەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵات سیاسەتی سوپا و دەوڵەت بووە و من بۆخۆم لەو ماوەیە كە لە ناوچەی چەلێ خزمەتم دەكرد زیاتر لە 90 هەزار مینمان دانا.
ژەنەراڵ زەكی ئەس كە بە هۆی كۆژرانی 7 سەربازی سوپای توركیاوە لە لایەن دادگاوە دادگایی دەكرێت بە مەبەستی بەرگریكردن لە خۆی ئاماژەی بەوە كرد كە دانانی مینەكان سیاسەتی سوپا و دەوڵەت بووە و بەرپرسە باڵاكانی سوپا ئەمریان دەركردووە و سەربازەكانیش لە شوێنە جیاجیاكاندا مینیان داناوە و لە كۆژرانی 7 سەرباز بە هۆی تەقینەوەی مینی سوپادا من بەرپرسیار نیم بەڵكو سوپا بۆ خۆی بەرپرسیارە.




