٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەستوەردانی سوپا لە هەڵبژاردنەكانی پزشكیدا یاساییە

سەرچاوە: KDP.info

ئیَران - رۆژی سێ شەممە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەید حوسێن فەیرۆزئابادی لە وتارێكدا لە شاری تاران وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە كە ئاراستەی سوپای پاسدارانی ئێران كرابوون و گوتی: سوپا بە شێوەیەكی نایاسایی دەستوەردانی هەڵبژاردنەكانی سیستەمی پزشكی ئێرانی نەكردووە بەڵكو لەگەڵ دەزگای بەسیجی پزشكی بەشداری لەم هەڵبژاردنانەدا كردووە و ئەگەر دەستوەردانیشی كردبێت ئەوا بە شێوەیەكی یاسایی دەستوەردانی كردووە.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا باسی ئەگەری دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریكادا كرد و جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە كە تا ئێستا ئێران هیچ جۆرە بەرنامە و پلانێكی نهێنی بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریكا دانەناوە و تا ئەو كاتە ئەمریكا وەكو دەوڵەتێكی ستەمكار لە جیهاندا جموجوڵ بكات ئێران لەگەڵیدا دانوستان ناكات.

هەواڵی پەیوەندیدار