٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شاری چەناق قەلە هێرش كرایە سەر قوتابییە كوردەكان

سەرچاوە: KDP.info

توركیا - KDP.info/ بە پێ سەرچاوەكانی هەواڵ دوێنێ چوارشەممە چەند قوتابییەكی كوردی زانكوی چومۆی شاری چەناق قەلە رووبەرووی هێرشێكی توندی ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی ئەو شارە بوونەتەوە.

بە پێ زانیارییەكان پێنج قوتابی كوردی زانكوی ناوبراو لە كاتی گەڕانەوە لە زانكۆ بۆ شوێنی مانەوەیان رووبەرووی هێرشی ژمارەیەكی یەكجار زۆر گەنجی رەگەزپەرەست هاتوونە و لە ئەنجامدا هەر 5 قوتابی كورد بە توندی بیرندار كراون و برینی سێ لەم قوتابییانە زۆر گرانە و بە مەبەستی دەرمان كردنیان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە دوو هەفتە لەمەو بەریش لە نێو قۆڵێكی سوپای توركیادا چەندین سەربازی سوپای توركیا لە گەڵ فەرماندەكانی خۆیان بە هۆی ئەوەیەوە كە بە زمانی كوردی قسەیان كردبوو هێرشیان كردبوویە سەر سەربازە كوردەكان و زیاتر لە 4 سەربازی كوردیان بریندار كردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار