٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەگەری ئەوە هەیە كورد لەسەرجەم پۆستەكانی حكوومەتی عێراق دەست لەكار بكێشێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 بەغدا- تایبەت بە KDP.info / هەرچەندە ئەمڕۆش وەكو دوێنێ و پێرێ سەرجەم كوتلە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمان كە تایبەت بوو بە بودجەی ئەمساڵی عێراقیان كرد، بەڵام بەشێك لە ئەندامانی لیستی عێراقییەو كوتلەی وەك دوێنێ و پێری هەڵوێستیان لەگەڵ كوتلە كوردییەكان یەك نەبوو و هۆڵی پەرلەمانیان چۆڵ نەكرد ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دانیشتنەكە بەڕێوەبچێت و چەند مادەیەكی پرۆژەی بودجە پەسەند بكرێت.

د. رەوەز مەهدی خۆشناو ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: ئەو كارەی ئەمڕۆ دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامیدا زۆر ترسناكە، چونكە واتای ئەوە دەگەیەنێت كە ئەوان باوەڕیان بە رێككەوتن و پێكهاتن نەماوەو بابەتێكی گرنگی وەك بودجە بەبێ دوو كوتلەی سەرەكی كە نوێنەرانی بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی عێراق دەكەن كە كورد و سونەن بەتەنیا تێبپەڕێنن، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئێمەی سەرجەم كوتلە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق هەموو یەك دەنگ و هەڵوێستین .

 سەبارەت بە ئەگەری بەردەوام بوون لەسەر پەسەندكردنی بڕگەو مادەكانی تری بودجەو دواتر پەسەندكردنی كۆی گشتی بودجەی ئەمساڵ و هەڵوێستی كورد بە گشتی لەبەغدا ناوبراو گوتی: دەبێت سەرجەم ئەندامە كوردەكانی پەرلەمان و وەزیرە كوردەكانی حكوومەتەكەی مالیكی هەڵوێستێكی جدیمان لەبەرامبەر ئەو بابەتەدا هەبێت و ئەگەری دەستلەكاركێشانەوەی كورد لە سەرجەم پۆستەكانی حكوومەتی عێراق یەكێكە لەو ئەگەرانەی ئێمە لەناو خۆمان باسمان كردووەو ڕای هەموو لایەكیش لەوبارەیەوە وەرگیراوەو ئەمە یەكێك دەبێت لە فشارەكانی كورد لەبەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستا هاتۆتە پێش .

بڕوا بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار