زه‌ینولعابدین بن عه‌لی خۆی کوشت

سعودیا -Kdp.info/ هه‌واڵی خۆکوشتنی زه‌ینولعابدین بن عه‌لی، سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکار لابراوی توونس بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌پێی هه‌واڵی خه‌به‌ری ئه‌لنه‌خیل زه‌ینولعابدین بن عه‌لی شه‌وی ڕابردوو به خواردنی ده‌نکه‌ی پێتاسیۆم هه‌وڵی خۆکوژی داوه، ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن زۆربه‌ی میدیا و ڕاگه‌یێنه‌رییه جیهانییه‌کانه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، حکوومەتی توونس تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕه‌تنه‌کردۆته‌وه، لای خۆشیەوە ڕۆژنامه‌ی ئه‌لدیار بڵاویکرده‌وه که ده‌وڵه‌تی توونس ئێستا چاوه‌ڕوان ده‌کات عه‌ره‌بستانی سعوودی به فه‌رمی هه‌واڵی خۆکوژی بن عه‌لی پشتڕاست بکاته‌وه، بن عه‌لی پاش هه‌ڵاتنی له توونس و ڕووخانی حکوومه‌ته‌که‌ی، له سعوودیه داڵده‌درا.




