٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کورد ھەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکات، ئەگەر بەم شێوەیە بودجە پەسەند بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە KDP.info/ لانە مەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە بەڕێوەچوو، بەڵام بەھۆی لەبەرچاونەگرتنی داخوازییەکانی کورد، بایکۆتی کۆبوونەوەکەمان کرد.

لانە مەحمەد گوتیشی: دوێنێ لیستی عێراقییەش لەگەڵ ئێمە بایکۆتی کۆبوونەوەیانکرد، بەڵام بەھۆی ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک لەئەندامانیان بەشداری کۆبوونەوەیان کرد، رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو بوو، بۆیە توانیان تامادەی12پڕۆژە یاساکە پەسەند بکەن لەنێویشیان دا 17% بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان، بەڵام دواتر کێشە لەنێوانیان دروست بوو، کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ سبەی.

مەحمەد ڕونیشیکردەوە، ئەگەر ڕێكکەوتن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە نەکرێت و داواکاری ئێمە لەبەر چاو نەگیرێت و بەم شێوەی ئێستا بودجە پەسەند بکرێت، سکاڵا لەدادگای فیدرالی تۆمار دەکەین.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار