سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا له عێراق ده‌كات

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 6/3/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی كرد له به‌رێز ماسیمۆ مارۆتی باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا له‌عیراق و شاندێكی یاوه‌ری.
له سەرەتای دیدارەکەدا، سه‌رۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایی كردن له باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا به وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست، به تایبه‌ت بۆ پتەروکردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئیتاڵیا له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی.
باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ دیدارەکە و ڕایگەیاند کە پەیوەندیی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان لە قۆناخێکی نایابدایە و هەوڵی زیاتر بەرەوپێشبردنی دەدرێت. هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیتاڵیا پابەندبوونێکی سیاسی و ئابووری بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەیە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئیتاڵیا هابەشێکی گرنگی هەرێمی کوردستانە بەتایبەتی لەبوارەکانی شوێنەوار و تەندروستی و خوێندنی باڵا و یارمەتیدانی ئاوارەکان.
لەبەرامبەردا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازیی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا دەکەن.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا هەردوولا ده‌رباری پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.




