سهرۆکی ههرێمی کوردستان پێشوازی له سهرۆکی لیستی ئەلعێراقییە کرد

ئهمڕۆ چوارشەممە 6/ 3/ 2013 بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەلاحەدین پێشوازی كرد لە بەڕێز دكتۆر ئەیاد عەللاوی سەرۆكی لیستی ئەلعێراقییە و شاندێكی هاوڕێی كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك پارلەمانتاری لیستی ئەلعێراقییە. لە دیدارەكەدا باس لە ڕەوشی پڕۆسەی سیاسی عێراق كرا و هەر دوو لا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە چارەكردنی كێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی تێكڕای پێكهاتەكانی عێراق ئەنجام بدرێت




