٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەبێ ئامادەبوونی کورد کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی بودجە دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانێ عێراق بەبێ ئامادەبوونی کوردو بەشێک لەئەندامانی لیستی عێراقییە دەستی پێکرد.

لەمبارەیەوە د.رزگار ئەندامی پەرلەمانێ عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.INFO راگەیاند:کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانێ عێراق بەبێ ئامادەبوونی کوردو بەشێک لە ئەندامانی لیستی عێراقییە دەستێ پێکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ئەندامانی سەر بە کوتلەی سالح موتلەگ وکەربولی و تورکمانەکان بەشداریان کرد رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو بوو، بۆیە لەئێستاداخه‌ریکی گفتۆگۆکردنن لەبارەی بودجە.

د.رزگار گوتیشی: ئیئتیلافی کوتلە کوردستانییەکان بەنیازن بەیاننامەیەک بۆ رای گشتی بڵاو بکەنەوە تێدا ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی بودجە بخەنە ڕوو.

ناوبراو ڕونیشیکرده‌وە، لەبەر ئەوەی داواکارییەکانی ئەوان لەبارەی پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەبەرچاو نەگیرا، بایکۆتی کۆبوونەوەیان کردو دەنگ بەبودجە نادەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار