٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەژمارەیەك قوتابیانی بەشی یاسا و رامیاری و كۆمەڵایەتی زانكۆ جۆراوجۆرەكانی وڵاتی ئەڵمانیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ چوار شەممە 6/3/2012 دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەژمارەیەك قوتابیانی بەشی یاسا و رامیاری و كۆمەڵایەتی زانكۆ جۆراوجۆرەكانی وڵاتی ئەڵمانیا كرد.

لەدیدارێكدا كە رەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و پرۆسەی دیموكراسی و سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و كار و چالاكیەكانی پەرلەمانی كوردستان تەوەری سەرەكی پرسیار و تێروانینەكانی قوتابیانی زانكۆكانی ئەڵمانیا بوو.

دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پوختەیەكی مێژوویی لەبارەی بارودۆخی عێراق لەسەردەمی رژێمی دیكتاتۆری و هەوڵەكانی جینۆساید و قڕكردنی گەلی كوردستان خستە روو دواتر تیشكی خستە سەر راپەرینە سەرتاسەریەكەی هەرێمی كوردستان و هاتنە كایەی ئەزموونی دیموكراسی و پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم و ئەو دەسكەوتانەی قۆناغ بە قۆناغ بۆ گەلی كوردستان هاتوونەتەدی و دواتر تیشكی خستە سەر كار و چالاكیەكانی پەرلەمانی كوردستان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و رێژەی ئافرەتانی خستە روو جەختی لەسەر ئەوە كردەوە هەرێمی كوردستان پابەندی دەستوری فیدرالی عێراقە كە سەدا هەشتای دانیشتوانی عێراق دەنگی بۆداوەو دەخوازین حكوومەتی عێراق بڕگە و مادەكانی دەستور جێبەجێ بكات و هەنگاوی سیاسی و یاسایی بۆ جێبەجێكردنی بنرێت و مافەكانمان بە شێوەیەكی دیموكراسی بچەسپێنین هەرێمی كوردستان هەمیشە بەشێك بووە لەچارەسەر و بنیادنانی عێراقی نوێ و ئەو زەمانە بەسەر چوو دەسەڵاتی مەركەزی و هێز بتوانێ ئیرادەی گەلان بۆ ژیان لەسایەی دیموكراسی و ئاشتی دا لەق بكات، هەر لەدیدارەكەدا جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەپەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دنیای دیموكراسی كرد و ئەوەی خستە روو لە هەموو بوارەكان دا هەست بەپێشكەوتنی بەرچاو دەكەوێ و كونسوڵگەری وڵاتانی جیهانی بوونیان هەیە و كۆمپانیاكان بەشداری دیاری كاری وەبەرهێنان دەكەن و رۆژ بە رۆژ پەیوەندیەكان لەهەموو ئاستەكان پەرە دەسێنێ و هیوای خواست پشتیوانی كردنی ئەو ئەزمونە لەلایەن وڵاتانی دیموكراسی زیاتر بێ كە نمونەی سەركەوتنی پرۆسەی دیموكراسیە لەعێراق و ناوچەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار