٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بالۆكەن: ئوپەراسیونە سەربازییەكان قۆناغی چارەسەری تێكدەدەن

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا - KDP.info/ سەرۆكی گروپی بەدەپە لە نێو پەرلەمانی توركیا ئیدریس بالۆكەن لەكۆبوونەوەی گروپی پارتەكەی خۆیدا لە نێو پەرلەمانی توركیادا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و چاوپێكەوتنەكانی نێوان بەدەپە و ئٶجەلان و دەوڵەتی كرد و گوتی: قۆناغی چارەسەریی زۆر بە باشی دەستی پێكردووە و زۆر بە باشیش بەرێوەدەچێت و پێشكەوتنی زۆر باش و ئیجابیش لە ماوەیەكی زۆر كورتدا بەدی هاتوونە.
ئیدریس بالۆكەن لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا گوتی: پێویست ناكات لەخۆبایی بین و لە بەرامبەر رووداوەكان بێ هەڵوێست بین، چونكە لە لایەكەوە دەوڵەت دەستی بە قۆناغێكی نوێ كردووە بەڵام لە لایەكی دیكەوە سوپا بەردەوام هێرشی زەمینی و ئاسمانی دەكاتە سەر چەكدارەكانی پەكەكە، ئەم هێرشانە ناتوانن هیچ كێشەیەك چارەسەر بكەن بە پێچەوانەوە دەبنە هۆكاری تێكدانی ئەم قۆناغە و ئەگەر ئەمجارەیش ئەم قۆناغە تێكبچێت ئەوا دەبێت توركیا حیسابێكی زۆر جیاواز بۆ داهاتووی خۆی بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار