عەلی بۆڵاچ: ناوەرۆكی چاوپێكەوتنەكانی ئییمراڵی لە لایەن ئاكەپەیەوە ئاشكرا كراوە

توركیا-KDP.info / دوابەدوای ئەو ئاڵۆزی و ناكۆكییانەی كە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ناوەڕۆكیچاوپێكەوتنەكانی ئیمراڵی لە توركیادا هاتوونەتە ئاراوە، پارت و لایەنە سیاسییەكان هەر رۆژ بە شێوەیەك یەكتر تاوانبار دەكەن و ئەم هەڵمەتەیش بە هەڵمەتێك بۆ تێكدانی قۆناغی چارەسەریی لە قەڵەم دەدەن.
رۆژی سێشەممە نووسەری رۆژنامەی زەمانی توركی عەلی بۆڵاچ ئاماژەی بەوەكردووە كە ناوەڕۆكی ئەم چاوپێكەوتنانە نە لە لایەن بەدەپەوە بەلكو لە لایەن ئاكەپەیەوە پێشكەشی رۆژنامەی میللیەتی توركیا كراون و ئاكەپە ئەم ناوەڕۆكانەی بڵاوكردٶتەوە.
عەلی بۆڵاچ لە بەشێكی بابەتەكەی خۆیدا نووسیویەتی "هاوكات لەگەڵدەستپێكردنی قۆناغی چارەسەریی ئاكەپە بوو بە دوو بەش، بەشێك پشتگیری لە سەرۆكی ئاكەپە دەكەن و دەیانەوێت پرسی كورد چارەسەر بكەن، بەڵام بەشێكی دیكە لە دژی چارەسەركردنی پرسی كوردن. هەر ئەم بەشە بە مەبەستی تێكدانی ئەم قۆناغە دەستی بە بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكی چاوپێكەوتنەكانی ئیمراڵی كردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە لە نێوان ئەو ناوەڕۆكەی كە بڵاو كراوەتەوەلەگەڵ ئەو ناوەرۆكەی كە ئامادەكراوە ناكۆكی و جیاوازی زۆر هەیە و هیچ كەسێكیش ناتوانێت دەستكاری لە ناوەڕۆكی ئەم چاوپێكەوتنانە بكات بێجگە لە بەرپرسانی ئاكەپە هەر بۆیە من پشتر نووسیم كە چەند كەسێكی نێو ئاكەپە ناوەڕۆكی ئەم چاوپێكەوتنانەیان بڵاوكردۆتەوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغانیشسەبارەت بەم مەسەلەیە لە كۆبوونەوەی گروپی پارتەكەی خۆی لە پارلەمانی توركیادا گوتی: با كەس باوەر بەم قسە و قسەڵوكانە نەكات، چونكە ئێمە زۆر بە وردی لێكۆڵینەوە لە سەر ئەم مەسەلەیە دەكەین و لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەین كە كێ ئەم كارەی كردووە.




