٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای بەریتانیا فەرەنساش دەیەوێ لە یەكێتی ئەورووپا خۆ بكێشێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

فەرانسا- KDP.info/ دوای ئەوەی سەرۆك وەزیری بەریتانیا دەیڤید كامیرۆن پێشنیاری سازدانیرێفراندومی بۆ كێشانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەورووپا ئاراستەی پارلەمانی ئەم وڵاتە كرد، رۆژی سێ شەممە پارتی توندڕەوی راستڕۆی بەرەی میللی فەرەنساش پێشنیارێكی بەمجۆرەی پێشكەشی بەرپرسانی ئەو وڵاتە كرد.
لەم پێشنیارەی پارتی راستڕۆی بەرەی میللی فەرەنسادا كە لە لایەن سەرۆكی ئەمپارتە ماریانە لی پەنەوە ئاراستەی سەرۆك كۆماری فەرەنسا كراوە داوا كراوە كە لە مانگی 10ی ساڵی 2014دا فەرەنسا لە سەرانسەری وڵات دەست بە رێفراندومێك بۆ مانەوە یا كێشانەوەی فەرەنسا لە نێو یەكێتی ئەورووپادا بكات.
لە بەرامبەر ئەم داواكارییەی پارتی بەرەی میللی فەرەنسا حكوومەتیئەڵمانیانیش نارەزایەتی خۆی دەربریوە و بە پێی هەواڵێكی دوێچە وێلەی ئەڵمانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەگەر پارتی بەرەی میللی فەرەنسا ببێتە دەسەڵات ئەوا بەردەوامكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەڵمانیا و فەرەنسا رووبەرووی كێشە دەبێتەوە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار