لە ئێران ئەگەری كودەتایەكی كۆمەڵایەتی لە ئارادایە
ئێران-KDP.info/ لەكاتێكدا كە پارت و لایەنە جیاجیاكانی ئێران خۆیان بۆ هەڵبژاردنەگشتییەكانی ئێران ئامادە دەكەن، پارتی مۆتەئەلییفەی ئیسلامی ئێران هۆشداریدایە پارت و لایەنە سیاسییەكانی ئێران و گوتی: با هەموو كەسێک هۆشیار وئاگادار بێت چونكە كودەتایەكی كۆمەڵایەتی بەرێوەیە.
لە بەیاننامەیەكدا پارتی ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمڕۆ هیچهەڕەشەیەكی دەرەكی لە سەر ئێران نییە، بەڵكو ئێران رووبەرووی هەڕەشەیناوخۆیی بووەتەوە و كودەتاەیەكی كۆمەڵایەتی لە ئێران بەرێوەیە و ئەمجارەنەیار بێگانە و دەرەكی نییە كە بتوانین لە دژی راوەستین، بەڵكو ئەوانەی كەبەم كودەتایە هەڵدەستن، موسڵمان و ئێرانین و خەڵكی ئەم وڵاتەن و ئێرانرووبەرووی كەسێك یا خۆ تاوانبارێكی سیاسی نابێتەوە، بەڵكو رووبەرووی كەسێكدەبێتەوە كە زۆر بە توندی هێرشی كردووەتە سەر ئەمریكا، ئەورووپا وئیسرائیل، بەڵام هاوكات تەنیا كەسێكە كە ئامادەیە لەگەڵ ئەمریكادادانووستان بكات.
لە بەشێكی دیكەی ئەم بەیاننامەیەدا چوار تایبەتمەندی ئەم كودەتایە خراونەتەروو و نووسراوە كودەتاگەرەكان هەوڵ دەدەن تا هەركەس بكەن بە نانخوریدەوڵەت تا بەمجۆرە پێگەی كۆمەڵایەتی خۆیان بەهێزتر بكەن. تەشهیرپێكردنیئەوانی دیكە بە مەبەستی لاوازكردنی پێگەی كۆمەڵایەتییان. زیاتركردنیگوشارەكانی سەر خەڵك بە مەبەستی نیشاندانی دەستێوەردانی دەرەكی و سەربەخۆنەبوونی سیاسەتی ئێران




