٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیماد ئەحمەد لەگەڵ هەزاران كەس لەدانیشتوانی رانیە یادی 22 ساڵەی راپەڕینی كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

عیماد ئەحمەد لەگەڵ هەزران كەس لەدانیشتوانی شاری رانیەی دەروازەی راپەڕینبەشداری یادی 22 مین ساڵیادی ئەو راپەڕینە پڕشكۆیەی كرد كە لەساڵی 1991وەلەم شارەدا دەستی پێكردو هەزاران كەس لەكاسبكارو كرێكارو گەنجو لاوان و چینو توێژە جۆربەجۆرەكان بەگەرمیەوە پێشوازیان لەجێگری سەرۆكی حكومەت كردوگوزارشتیان لەخۆشحاڵی خۆیان كردو جێگری سەرۆكی حكومەتیش راستەخۆ و لەناوجەرگەی بازاڕی رانیەدا سەردانی كردن و لەگەڵ ئەوان یادی ئەو رۆژە مەزنەیكردەوە.

عیماد ئەحمەد لەناو جەرگەی بازاڕی رانیەو لەپێشوازیەكی جەماوەری گەورەوگەرموگوڕدا تەئكیدی كردەوە كەگیانی راپەڕین بەردەوامەو نەوەی نوێ خۆیبەمیراتگری ئەم سەروەریە نەتەوەییە دەزانێت و بەگیانێكی بەرپرسانەوە كار بۆتەواوكردنی ئەركەكانی راپەڕین دەكات لەرزگاری یەكجارەكی كوردستانەخۆشەویستەكەمان و فەراهەمكردنی ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكەكەی.

هەر لەم سەردانەداو لەناو ئاپۆرەی جەماوەری رانیەدا عیماد ئەحمەددوپاتیكردەوە حكومەتی هەرێم، حكومەتی هاوڵاتیانە و هەڵقوڵاوی ناو هەناویخەڵكی كوردستانە و هەمیشە خۆی بەخەمخۆری خەڵكەكەی دەزانێت و بۆنە خۆش وناخۆشەكانیش لەگەڵ ئەواندا یاد دەكاتەوە لەم باریەوە وتی: هەر بۆیەشبڕیارماندا كەبێینە خزمەت ئێوەو راستەوخۆ پیرۆزبایی ئەو سەروەریە گەورەیەلەیەكەیەكەتان بكەم و جارێكی تر لەبەردەم ئێوەی خۆشەویستدا رایبگەیەنمكەحكومەتەكەمان كەبەری خەباتی خەڵكی كوردستانە، خۆی بەخزمەتگوزاری خەڵكدەزانێت و بۆ وەدیهێنانی هیواو پێویستیەكانیان كاردەكات و ئەوەی لەدەستمانبێت بەپشتیوانی ئێوە درێغی ناكەین.

هەر لەناو ئەو پێشوازیە جەماوەریەدا عیماد ئەحمەد تەئكیدی كردەوە كەئێمەهاووڵاتیانی كوردستان بەپشتیوان و سەرچاوەی شەرعیەتی خۆمان دەزانین و هەربۆ خزمەتی ئەوان و جێبەجێكردنی داواو داخوازیەكانیان كاردەكەین.

هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ دەروازەی راپەڕین، عیماد ئەحمەد جێگریسەرۆكی حكومەت بەیاوەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و لێپرسراوانی حزبی وحكومی سنوورەكە، تاجە گوڵینەی لەسەر گڵكۆی شەهیدانی راپەڕینی رانیە داناوپەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ شەهیدانی دەروازەی راپەڕین دوپاتكردەوەكەهەردەم بەوەفایە بۆ خوێنی ئەوان و خەمخۆرو داكۆیكارین لە داخوزاییكەسوكارو بنەماڵەی شەهیدان و دەستكەوتەكانی ئەمڕۆشمان بەرهەمی خوێنیشەهیدەكانمانەو حكومەت بەئەركی خۆی دەزانێت ئەوەندەی لە توانایدایەخزمەتیان پێشكش بكات.

هەر لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ رانیەو بەشداری كردن لەبۆنەو یادەكانیساڵیادی راپەڕین، عیماد ئەحمەد لەكتێبخانەی گشتی رانیە پەردەی لەسەرپەیكەری میرزا مەنگوڕی لادا. هەر لەكتێبخانەی گشتی رانیە و بەبۆنەی یادی 22ساڵەی راپەڕین جێگری سەرۆكی حكومەت پێشانگایەكی هونەری و پێشانگایەكیتایبەت بە رۆژنامەو گۆڤارەكانی سنوورەكەی كردەوە، كەلەلایەن فەرمانگەیراگەیاندنی رانیە ئامادەكرابوو. هەروەك ئامادەیی نمایشی شانوگەریەكیسەرشەقام بوو كە گوزارشت كردن بوو لە ساڵیادی راپەڕینی شاری رانیەو خۆراگریخەڵكی سنوورەكە لەرۆژانی سەختی خەباتدا، لەلایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكیحكومەت دەستخۆشی لێكردن و پاڵپشتیشی بۆ دووپاتكردنەوە بۆ پەرەپێدانیكارەكانیان. دواتر سەردانی گەڕەكی راپەڕینی كردو لەوێش لەگەڵدانیشتوانەكەیدا بەشداری یادی ئەو رۆژە مەزنەی كردو لەگەڵ جەماوەردا باسیلەگرنگی راپەڕین و ئەركی حكومەت لەئاوەدانی و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانكردو دوپاتی كردەوە كەشاری رانیە خزمەتێكی بەرچاوی كراوە، بەڵام ناوچەكەبەگشتی شایستەی ئاوڕلێدانەوەی زیاترە.

لەلایەكی ترەوە لەهۆڵی 5ی ئازار لەشاری رانیە عیماد ئەحمەد بەشداری كرد لەئاهەنگێكی مۆسیقاو گۆرانی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی رانیەوبەپێشكەشكردنی چەند پارچە مۆسیقاو سوردی نیشتیمانی مەراسیمەكە كۆتایی هات

هەواڵی پەیوەندیدار