٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د.رزگار : رەنگە ئەمڕۆ رەوتی سەدریش بایکۆتی کۆبونەوەی پەرلەمان بکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.INFO/ د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە KDP.INFOرایگەیاند: لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەگەل لیستی ھاوپەیمانی نیشتمانی لەکۆبونەوەدان، بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێکەوتنێک لەبارەی بودجە، بەڵام ئەستەمە بگەنە ھیچ رێکەوتنێک، چونکە ھاوپەیمانی نیشتیمانی بە ھەموو شێوەیەک دژایەتی داواکارییەکانی کورد دەکات.

د.رزگار گوتیشی: بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە پەرلەمان لە بارەى بودجە کۆببێتەوە، بەڵام ئەستەمە بتوانێت دەنگ لەبارەی بودجە بدات، چونکە لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بەربەست دروست دەکات و دەیانەوێت ئێمە تۆمەتبار بکەن بەوەی ئێمە رێگرین لەپەسەندکردنی بودجە.

ناوبراو رونیشیکردوە، لیستی عێراقییەش لە گەڵ ئێمەدایە و رەنگە ئەمڕۆ رەوتی سەدریش وەک پشتگیرییەک بۆ داواکارییەکانی کورد ئەوانیش بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەن، چونکە ڕوونبۆتەوە کە لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی بەئەنقەست نایەوێت داواکاری کورد قبول بکات، لە کاتێکدا ئێمە رازیبووینە کە دوو ترلیۆن دیناری کۆمپانیاکانی نەوت بدرێت، بەڵام ئەوان بەمەش رازی نینە، بۆیە بەم شێوەی ئێستا ئەستەمە بودجە پەسەندبکرێت و ئێمەش بە ھیچ شێوەیەک سازش لە دواکارییەکەمان ناکەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار