٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرەج حەیدەری: کۆمیسیۆن دەتوانێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆی ئەنجام بدات

سەرچاوە: Rudaw

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رادەگەیەنێت بە شێوەیەکی مەرجدار دەتوانێت هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆی ئەنجام بدات.

فەرەج حەیدەری، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق به (رووداو)ی راگەیاند "زیاتر لە 3 هەفتەیە داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەرفەتێکی 2 مانگی یان کەمترمان بدەنێ. و هەر لەو بارەوە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان وتووێژێکی دوور و درێژمان کرد و هۆکارەکانمان پێڕاگەیاندن بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداینەتەوە".

فەرەج حەیدەری گوتیشی "بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا حکومەت و پەرلەمانی کوردستان بە قبوڵ کردن یان رەت کردنی داواکەمان، وەڵاممان بۆ بگەڕێننەوە".

بە گوتەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق"ئەگەر حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دواکەوتنی هەڵبژاردنیان قبوڵ نەکرد ئێمە بەشێوەیەکی مەرجدار دەتوانین هەڵبژاردن لەکاتی خۆی بەڕێوە ببەین بەلام ئەگەر ماوەیەکی زیاترمان پێبدرێت زۆر باشترە و هەڵبژاردنەکە بە رێک و پێکی بەڕیوە دەچیت".

هەواڵی پەیوەندیدار