هوگۆ چاڤیزی له ته‌مه‌نی (59) ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا

ڤنزویڵا -Kdp.info/ هوگۆ چاڤیزی سەرۆکی ڤێنیزوێلا له ته‌مه‌نی (59) ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، نیکۆلاس مادورۆی جێگری سه‌رۆکی ڤه‌نیزوێلا به فه‌رمی رایگه‌یاند: دوای چه‌ندین جار نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه، هوگۆ چاڤیز له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه، سەرۆکی ڤێنزویلا هه‌فته‌ی رابردوو له کوباوه گه‌ڕابووه‌وه بۆ ڤه‌نیزوێلا و له‌وێش وا راگه‌یه‌ندرابوو که ( هوگۆ چاڤیز بۆ وه‌رگرتنی دوا هه‌ناسه‌ی له وڵاته‌که‌ی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه .) تا ئێستا ته‌رمه‌که‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه و به سه‌دان که‌س ده‌وره‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌یانداوه .هۆگۆ چاڤیزی کە کەسێکی لەشکەری بوو لە ساڵی ١٩٩٨ پۆستی سەرۆک کۆماری ڤێنزوێلای بەدەستهێنا و ساڵی ڕابردووش جارێکی تر، لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە سەرکەوتنی مسۆگەر کرد، بەڵام شێرپەنجە هەرگیز ئەو دەرفەتەی پێنەدا سوێندی یاسایی سەرۆک کۆماریی بخوات.




