عێراق هێزی سەربازی زیاتر رەوانەی سنورەکەی لە گەڵ سوریا دەکات

عێراق -تایبەت بەKdp.info/ حکومەتی عێراق بە ئامانجی باشتر کۆنترۆلکردنی، هێزی سەربازی زیاتر رەوانەی سنورەکەی لە گەڵ سوریا دەکات، ئەو هێزانە کە بۆ ناوچەکانی رومانە و مەکر زیب و حەسیبە و چەند گوندو شارۆچکەیەکی ناوچەکە رەوانە کراوە، بریتین لە دوو لیوای شەڕکەری سەربازی و فرۆکەی هێلیکۆپتەر و چەند ئامرازێکی تری سەربازی، هاوکات هێزەکانی ئەمنی بە هاوکاری هێزێکی تایبەت، هەڵمەتێکی سەربازیان لە پارێزگای ئەنبار جێبەجیکرد، ئەم هەڵمەتەش دوای کوژرانی ٤٨ سەربازی سوری و ٩ سەربازی عێراقی هات، کە لە رێگای بۆسەیەکەوە لە پارێزگای ئەنبار کوژران و وەزارەتی بەرگری عێراقیش دواتر، ئەو کردەوەیەی خستە ئەستۆی گروپە تیرۆریستییەکانەوە.




