٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جۆن برنان وەک بەرێوەبەری هەواڵگری (سی ئای ئەی) ئەمەریکا دەستنیشان کرا

سەرچاوە: KDP.info

ئه مریکا -تایبەت بەKdp.info/ لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا رەزامەندی نیشاندا لەسەر دەستنیشانکردنی جۆن برنان وەک بەرێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی امریکا (سی ئای ئەی)،لە دەنگدانەکەدا ١٢ لە ئەندامانی لیژنەکە بە بەڵێ لە بەرامبەر ٣ ئەندام بە نەخێر دەنگیان دا . لای خۆشیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پیران، هاری رید رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا دەنگدانەکە لە لایەن دەستی گشتی ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند دەکرێت، جۆن برنانی تەمەن ٥٧ ساڵ ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئاژانسی (سی ئای ئەی) کاردەکات و ٤ ساڵیشە یاوەری سەرۆکە لە کۆشکی سپی و هاوکات سەرپەرشتیاری دەستەی نە‌هێشتنی تیرۆر و پرۆگرامی نهێنی هەڵمەتی تیرۆرکردنی کەسە ئامانجدارەکانە کە لە لایەن فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئەمەریکا جێبەجێدەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار