ئه‌میر كینانى ئه‌ندامى ره‌وتى سه‌در نوورى مالیكى به تاكڕه‌وى له ده‌سه‌ڵاتدا تۆمه‌تبار كرد
ئه‌ندامێكی ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ولات بكات ، هه‌وڵیش دراوه كه ده‌سه‌لاته‌كانی یاسادانان و دادوه‌ری قۆرخ بكرێت و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش وای ده‌بینن چوارچێوه‌ی دیموكراسیه‌ت بوونی نییه.
ئه‌میر كینانی ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌حرار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی عاله‌می ئێرانی راگه‌یاند كه حكومه‌ت هه‌ره‌سی هێناوه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان بۆیه پێویسته پرۆسه‌ی سیاسی له رێگه‌ی چاكسازییه‌وه راست بكرێته‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه ئێمه له رێگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م ره‌وشه ئاڵۆزه راست بكه‌ینه‌وه كه حكومه‌ت هێناویه‌ته ئاراوه له رێگه‌ی په‌یره‌وكردنی تاكڕه‌وی له بریاری سیاسی‌دا له سه‌ر ئاستی جێبه‌جێكردن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و نه‌خشه‌كێشانی سیاسیه‌تی ده‌وڵه‌ت و سه‌پاندنی ئیراده‌ی تاكه كه‌سێك به سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كان .
كینانی راشیگه‌یاند كه ئێمه له قه‌یران داین له بابه‌تی راده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لات و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ش وا بڕوات پێویستیمان به ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه .
كینانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه كێشه‌ی ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ مالكی كێشه‌یه‌كی شه‌خسی نییه و ره‌وتی سه‌در بۆ دووه‌م جار هه‌لی دایه مالكی بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌لام له سه‌دا یه‌كی ئه‌م رێككه‌وتننانه‌ی كه پێویست بوو مالكی پابه‌ندی بێت، به‌جێی نه‌گه‌یاندووه و هاتنه ناوه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌دریش بۆ ناو كێشه‌كه، هه‌ڵسوكه‌وتی نامه‌سئولانه‌ی حكومه‌ت بوو له دروستكردنی قه‌یران له گه‌ڵ فراكسیۆنی عێراقییه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .




